هۆکاره‌کانی به‌ره‌و ڕووچوونی لاوان ومێرمنداڵان بۆلای "کراک"
"کراک" یه‌کێک له ماده سڕکه‌ره‌کانه که به تازه‌یی وله‌م سه‌رده‌مه‌دا چوه‌ته نێو بازاڕه‌وه،که به‌داخه‌وه زۆر به‌خێرایی توانی له‌نێو لاوان ومێرمناڵان دا جێی خۆش کات و زۆرێک له‌وان به‌ره‌و نامان و مه‌رگ بکێشێت!
به‌ڵام با بزانین که چۆن و چلۆن تا ئه‌م ڕادایه ئه‌م ماده‌سڕکه‌ره و ماڵ وێرانکه‌ره!سه‌ره‌نجی لاوانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و له‌م ماوه کورته‌دا بوه هۆی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی قورس وگرنگ،جا جێی خۆیه‌تی تیشک بخه‌ینه سه‌ر بڕێ له‌م هۆکارانه و ئاماژه‌یێکی کۆرتیان بۆبکه‌ین:
"کراک" هه‌رئه‌و ماده‌سڕکه‌ره و وێرانکه‌ره‌یه که "هێرۆئین"ی پێ ئه‌ڵێن و به شێوه‌یه‌ک دۆشاویان! لێ گرتوه،به‌ڵام هه‌رئه‌و "هێرۆئینه" خالیسه‌یه که ڕێژه‌ی"خلووسی" ئه‌گاته 60تا 70؛ به واتایه‌کی تر60تا70 له سه‌دی زیاتر له هێرۆئین زیان له مرۆڤ و جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌گه‌یێنێ.
پرسیار: زۆربه‌ی خه‌ڵک ته‌نانه‌ت له هێنانی ناوی"هێرۆئینیش"ئه‌ترسن،که‌چی بۆ "کراک" وانین،ئه‌گه‌رچی "کراک" چه‌ندین به‌رابه‌ر زه‌ره‌ر و زیانی زۆرتره،به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی و چی بوه له"کراک" پێشوازی ئه‌کرێ؟!!
وه‌ڵام: یه‌کێک له‌م هۆیانه گۆڕانی ناوه‌که‌یه‌تی،به‌م شێوه:له" هێرۆئینه‌وه" بۆ" کراک". هێرۆئین،ناوێکی "به‌دفه‌ڕ و ناحه‌زه"! به‌ڵام "کراک" ناوێکی تازه‌یه! لاوان نایناسن و بێ ئاگا له‌وه‌ی که زیانی 60تا70 له سه‌دی زیاتره! وائه‌زانن که ماده‌ێکی تازه‌یه،که‌م زیانه و ئێـعتیادهێنه‌ر نییه،به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وان بێ ئاگا له‌وه‌ی که یه‌کێک له‌ماده‌سڕکه‌ره‌کانی زیان ئاوه‌ر و به‌ڵکوو زیاتر له هێرۆئین،که ته‌نانه‌ت لاوان له ناوی ئه‌ترسن.
"کراک"زۆرزۆر زیان ئاوه‌ر و ئێعتیاد هێنه‌ره که ته‌نیا به یه‌ک جار به ئه‌زموون کردن(ئێمتێحان) بۆهه‌میشه به دایێم،مرۆڤ بۆلای خۆی ئه‌کێشێ و گرفتاری ئه‌بێ و ژیانی په‌ره‌وازه ئه‌بێ وهه‌ستی ئه‌کوژێ و له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ئه‌ندام و کۆئه‌ندامی جه‌سته‌ی ئه‌ڕزێ و له ئاکامدا مه‌رگ له درگای ئه‌دا و به‌رۆکی ئه‌گرێ.
بورهان ئه‌خته‌ر کارناسی به‌شی به‌رگری نه‌خۆشییه‌کان
ناوه‌ندی بێهداشتی مه‌ریوان